ئامینە كاكە باوە ئەندامی پەرلەمانی سوێد لە وڵاتە نیگەرانە بەهۆی رازیبوون بە داواكارییەكانی توركیا لەبەرامبەر رازیبونی ئەنقەرە بە ئەندامبوونی سوێد و فێنلاند لە هاوپەیمانی ناتۆدا.
ئامینە كاكە باوە، رایگەیاند”جێگەی نیگەرانییە سوێد خۆی رادەستی داخوازییەكانی توركیا كردووەو رێگەی پێبدرێت سیاسەتی دەرەوەی سوێد كۆنتڕۆڵ بكات “.
راشیگەیاند “توركیا دیكتاتۆری ئیسلامییە و رێز لە مافی مرۆڤ ناگرێت و لە رێگەی دەستدرێژییە سەربازییە نایاساییەكانی و داگیركردنی سووریاوە یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كردووە”.
ئامینە كاكەباوە دەڵێت “یەپەگە و یەپەژە ئازادیخوازن و جیهانیان لە دەستی داعش رزگار كرد، ئەمەش وایكرد سوێد و وڵاتانی جیهان ببنە وڵاتێكی سەلامەتتر، ئەوە ژنانی كوردبون كە پێشەنگی ئەم خەباتەیان گرتووە، سوێد بەم هەڵوێستەی ناپاكی لەو ژنانە دەكات “.
راشیگەیاند “پێویستە پەرلەمانتاران بانگی وەزیری دەرەوە بكەن بۆ لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمان بۆ ئەوەی رونكردنەوەی پێویست بدەن