بەرێز : مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان
بابەت: پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
لە یادی 29 ساڵەی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان و مێژووی 88 ساڵەی دامەزراندنی ، گەرمترین پیرۆزبایی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و هیوادارین ئەم یادە هاندەر بێ بۆ بەهێزترکردنی پێگەی سیاسی و رێكخراوەیی حزبی شیوعی كوردستان، کە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەری و قوربانیدانە لە کاروانی شۆڕش و خەبات و بەرخۆدانی گەلەکەمان دا.
بەرێزان:
ئەم یادە بە كاتێكی هەستیار تێدەپەڕێ، لە جیاتی ئەوەی باس لە بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان بکرێ، دەبێ ئێستا باس لە مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان بکەین، پەرەسەندنەكانی رەوشی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق، کارتێکردنی لەسەر رەوشەکە زیاتر بووە، سەرەڕای ئەوە لە ئاستی نێوەخۆدا لە سۆنگەی لێکترازانی سیاسی و بێباکی دەسەڵات لە بێ ئومێدبوونی خەڵك ،لە فراوانبوونی مەودای هەژاریو بێكاری، لە گرانی بازاڕ،لە ناعەدالەتی ، رەوشەکە بە ئاڕاستەیەکی مەترسیدار و نادیار دەڕوا ، ئێستا هەرێمی کوردستان لە بەردەم تەحەددیاتی گەورەدایە.
لەكۆتاییدا، جەخت لە پتەوترکردنی پەیوەندی مێژوویی لە نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان دەکەینەوە و ئارەزووی خۆمان بۆ پەرەپێدانی كاری هاوبەش لە چوارچێوەی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی کوردستان و كۆڕبەندی چەپی كوردستانی نوێ دەکەینەوە .
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
30ی حوزەیرانی 2022
ووشەی خوێندراوە ( 211 ) bestun