سوید و فنلندا بوون بە ئەندام لە ناتــۆ

تورکیا رازی بوو بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ و یاداشتنامەیەکی سێقۆڵی لە نێوان تورکیا، سوید و فینلاند واژۆکرا.

هەریەک لە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەروەی تورکیا، پێککا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلاند، و ئان لیندی وەزیری درەوەی سوید، واژۆیان لەسەر یاداشتنامەکە کرد.

واژۆکردنی یاداشتنامەکەش لە ناوەندی کۆنگرەی IFEMA لە مەدرید کە لووتکەی ناتۆی تێدا ئەنجامدەدرێت بە ئامادەبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، سائولی نینیستۆ سەرۆککۆماری فینلاند و ماگدالینا ئاندرسۆن سەرۆکوەزیرانی سوید، بەڕێوەچوو.

لەدوای واژۆكردنی یاداشتەکەش، یەنس ستۆلتنبۆرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: ئەمرۆ چوارشەممە، سەركردەی وڵاتانی ناتۆ بڕیار لەسەر داوەتكردنی سوید و فینلاند بۆ بەشداریی لە ناتۆ دەردەكەن.

پەیوەندیدار