وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌نه‌خۆشی كۆلێرا راده‌گه‌یه‌نێت، وهه‌روه‌ها 17 حاڵه‌تی نوێش تۆماركراون له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوو دا.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاندوه: له‌پارێزگای كه‌ركوك یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌نه‌خۆشی كۆلێرا تۆماركراوه وگوتی: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو دا 17 حاڵه‌تی نوێش تۆماركراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی گشتی تووشبوان گه‌یشتووه‌ته 76 حاڵه‌ت كه‌له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا تۆماركراون.
له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوش دا له‌پارێزگای سلێمانیش چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی كۆلێرا تۆماركراوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌وڵاتدا رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
دوایین جار له‌ساڵی 2015 كۆلێرا له‌عێراق بڵاوبووبویه‌وه، وته‌نها له‌شاره‌كانی به‌غدا وبابل بڵاوبووبویه‌وه.