ئەمڕۆ ٣٠-٦-٢٠٢٢ وەفدێکی حزبمان (حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان) بە سەرۆکایەتی هاوڕێ (بەڵێن عبداللە)سکرتێری حزب و ژمارەیەک لە ئەندامانی (مەکتەبی سیاسی) و (لقی هەولێر)ی حزب سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی (حزبی شیوعی کوردستان) یان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی لە (٢٩) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حزبە و لەلایەن سکرتێری (حزبی شیوعی کوردستان) و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە پێشوازی کران.