دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای چوار رۆژی داهاتوی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، لە کۆتایی هەفتەدا شەپۆلێکی خۆڵبارین رو لە عێراق و هەرێم دەکات.
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێك بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوا نیوەڕۆی رۆژی هەیینیدا لە ناوچەکانی باکور و هەرێمدا ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم هەیە بەڵام لە ناوچەکانی باشوردا خۆڵبارینێکی چر دەبێت و پلەکانی گەرما گۆڕانکاری ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
دەشڵێت: لە بەیانی رۆژی شەممەدا ئاسمانى باکور و هەرێم ساماڵ دەبێت و لە دوا نیوەڕۆدا دەگۆڕێت و تۆز بەرزدەبێتەوە و پلەکانی گەرما کەمێك دادەبەزن.
راشیگەیاند: لە رۆژی یەکشەممە و دوشەممەدا ئەگەرى خۆڵبارینێکی سوك لە ناوچەکانی باکور و هەرێم هەیە، بەڵام لە رۆژهەڵاتی عێراقدا خۆڵبارینەکە چڕ