وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردە و فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مانگی رابردو زیاتر لە 101 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەشی 11505000000 (یازدە ملیار و پێنج سەد و پێنج ملیۆن) دۆلار بوە، کە ئەو رێژەیەش بەرزترین ئاستی داهاتی مانگانەی نەوتە لە مێژوی عێراقدا.
وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژی هەینی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، مانگی رابردو بڕی نەوتی هەناردەکراو 101191236 (سەد و یەک ملیۆن و سەد و نەوەد و یەک هەزار و دو سەد و سی و شەش) بەرمیل نەوت بوە، بەجۆرێک تێکڕای هەناردەی رۆژانە 3373000 (سێ ملیۆن و سێ سەد و حەفتاو و سێ) هەزار بەرمیل بوە.
ئەوەش هاتوە، هەر بەرمیلێکی نەوت بە (113،70) دۆلار فرۆشراوە و داهاتەکەشی 11505000000 (یازدە ملیار و پێنج سەد و پێنج ملیۆن) دۆلار بوە.
پێشوتریش وهزارهتی نهوتی عێراق ئاماری ههناردهی نهوتی بۆ مانگی (ئایار/5)ی ئهمساڵی بڵاوكردبوەوە و بهگوێرهی ئامارهكهش، داهاتی مانگی رابردو 11 ملیار و 477 ملیۆن دۆلار بو.
ووشەی خوێندراوە ( 147)- zozk