ئەحمەد موسەوی : دوای جەژن ناوی سەرۆک وەزیران ئاشکرادەکەین

ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دوای جەژنی قوربان ئەو کەسە ئاشکرا دەکەن کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەردەگرێت، ئەوەش بەوتەی پەرلەمانتار ئەحمەد موسەوی.

ئەحمەد موسەوی، ئەندامی ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە فراکسیۆنی سادیقون ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی بە وریاییەوە دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکات کە پێشتر لەناو “ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان” بوون بۆ ئەوەی دانوستانەکە لە کەشوھەوایەکی ئارام بێت و حکومەتێک پێکبھێنرێت کە ھەموو لایەنەسیاسییەکانی عێراق لەسەری ڕێکبکەون و ڕازی ببن لەسەری.

ئەحمەد موسەوی ئاشکراشیکردووە، تایبەتمەندییەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران کەسێک دەبێت جێگەی مشتومڕی لایەنەکان نەبێت و بەشێک بێت لە چارەسەری کێشەکان نەک کێشەی نوێ دروست بکات.

موسەوی ئەوەشی وتووە، دوای جەژنی قوربان ئەو کەسایەتییە ئاشکرا دەکەن کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەردەگرێت

پەیوەندیدار