لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە بە ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس پێنجەمین کۆنگرەی پارتەکەیان دەبەستن. شاندێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە لە هەریەک لە (نیشتمان کەمال )ئەندامی مەکتەبی سیاسی و( مامۆستا سەگڤان) بەرپرسی لقی دهۆک پێکهاتبوو، بەشداریان لە کۆنگرەکە کرد و پەیامی حزبی زەحمەتکێشانیان گەیاندە کۆنگرەی هەدەپ.
شایانی باسە پێنجەمین کۆنگرەی هەدەپ لەکاتێکدایە کە لەئاستی ناوەخۆ هاوسەرۆك و کادیرو ئەندامانی دیکەی هەدەپ لەساڵانی رابردوو خراونە زیندانەکانی تورکیا ، ساڵی ڕابردووش مەترسی هەڵوەشاندنەوەی هەدەپ لەئارادابوو.
جێی باسە لەکۆنگرەکەدا هەریەك لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار بەزۆرینەی دەنگەکان بەهاوسەرۆکانی حزبەکە هەڵبژێردرانەوە ،وەك ئامادەسازیەك بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە تورکیا کە بڕیارە لەساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێ، هەدەپە مەبەستێتی کۆنگرەی پێنجەمیان بکاتە وێستگەیەكی خۆئامادەکاری باش بۆ هەڵبژاردنەکان.
ووشەی خوێندراوە ( 121) A:bestun latef
