لە مانگێكدا (94) هاوڵاتی كورد لە ئێران دەستگیركراون

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، لەماوەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا 94 هاووڵاتیی كورد بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیركراون.

هەنگاو ئاماژەی بە ئەوەشكردووە، لەنێو دەستگیركراواندا چوار چالاكوانی ژن، دوو تازەلاوی خوار تەمەن 18 ساڵ و منداڵێكی چەند ڕۆژە و 49 مامۆستای خوێندنگاكان هەن.

باس لە ئەوەشكراوە، لەو ژمارەیە 41 كەسیان بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی و هاوكاریكردنی حزبە كوردستانییەكان دەستگیركراون، 49شیان بە تۆمەتی چالاكی مەدەنی و پیشەیی و چوار هاوڵاتی لەكاتی كۆڵبەری دەستبەسەركراون.

لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاودا هاتووە، دەستگیركردن بەراورد بە مانگی ئایاری پێشتر بە ڕێژەی 160% (58 حاڵەت) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

لە مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 94 هاووڵاتیی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی چالاكی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون.

پەیوەندیدار