كەسێك لە ولایەتی شیكاگۆ تەقەی بەناو نمایشكارانی بۆنەی رۆژی سەربەخۆیی كرد و بەهۆیەوە 6 كەسی كوشت و 31ی تری بریندار كرد.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویان كردووەتەوە، لەسەر یەكێك لە تەلارەكانەوە گەنجێك تەقەی بەناو نمایشكارانی رۆژی سەربەخۆیی كردووە لە ولایەتی شیكاگۆ و ئاژاوە دروستبووە و ئامادەبووان هەڵاتوون.
رونیشكراوەتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە 6 كەس گیانیان لەدەستداوە و 31ی تر بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.
بەپێی زانیاریەكان، تۆمەتبارەكە نزیكەی 60 گولـلەی تەقاندووە و هەڵاتووە، دوای رووداوەكەش سەدان ئەندامی هێزەكانی پۆلیس گەڕان و پشكنینیان بەدوای تەقەكەرەكەدا دەستپێكردووە و دۆزراوەتەوە، كەسێكە ناوی “رۆبێرت كریمۆ”یە و تەمەنی 22 ساڵە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای 2010ی لێخوڕیوە.