ئه‌مینداری گشتی ئۆپیك كۆچی دوایی كرد

محه‌مه‌د باركیندو، ئه‌مینداری گشتی ئۆپیك له‌ ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی ته‌مموز، مێل كاری، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی په‌ترۆڵی نه‌یجیریا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، “محه‌مه‌د باركیندوو كۆچی دوایی كرد و بۆ هه‌میشه‌ به‌جێیهێشتین”.

له‌ به‌شێكی تری تویته‌كه‌یدا مێل كاری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “باركیندو كاتژمێر 11ی دوێنێ شه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ خێزانه‌كه‌یی و وڵاته‌كه‌مان و ئۆپیك و جیهانیش. له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا رێوشوێنه‌كانی پرسه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نین”.

محه‌مه‌د سانوسی باركیندو، سیاسه‌تمه‌دارێكی نه‌یجیرییه‌ و له‌ مانگی ئابی ساڵی 2016ه‌وه‌ ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیكه‌.

پەیوەندیدار