ئەندامێكی داعش لە سلێمانی دەستگیركرا

فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاشكرای كرد، سەركردەیەكی دیاری رێكخراوی داعشیان دەستگیر كرووە، هەروەها ئەندامێكی تری هەمان رێكخراو لە سلێمانی دەستگیر كراوە.
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لە بەردەوامی هەڵمەتەكانی راوەدونانی پاشماوەكانی داعش، لە پرۆسەیەكی تایبەتدا لە بەغدا سەركردەیەكی دیاری رێكخراوی داعش دەستگیر كراوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو سەركردەیەی داعش بە “ئەبو عەلی بەغداد” ناسراوە و لە چەندین تاوانی قێزەون دژی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان بەشدار بووە.
لیوا یەحیا رەسوڵ جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەندامێكی تری داعش لەو پارێزگایە دەستگیر كراوە، 4 ئەندامی تر لە پارێزگاكانی ئەنبار و كەركوك و سەڵاحەدین دەستگیر كراون.

پەیوەندیدار