هەپەگە كوژرانی 32 سەربازی ڕاگەیاند

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، “بەرخودانی هێزەكانمان بەردەوامە. سوپای توركیا ناتوانێت هیچ ئەنجامێك بەدەستبهێنێت و هەر جارە و جموجۆڵی خۆی بەرفراوانتر دەكات لە بەرامبەر هێزەكانمان چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت و دەیەوێت لە گۆڕەپانی شەڕدا لە رووی تاكتیك لەو دۆخە دژوارە رزگاری بێت”.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێكدا روونیكردەوە “لەسەر ئەو بنەمایە ٤ی تەمووز جموجۆڵی خۆی بەرەو رۆژئاوای زاپ بەرەو هێڵی شاخی ئامێدی بەرفراوانتر كرد، لەبەرامبەر سەنگەرەكانی شەڕ و تونێل چەكی كیمیایی بەكارهێناوە. سوپای توركیا لە بەرامبەر گۆڕەپانەكانی بەرخودان ٦ چەكی كیمیایی بەكارهێناوە، سەنگەرەكانی شەڕی ٢٢ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كردووە. لە هەمان كاتدا گۆڕەپانی بەرخودان ٢٨ جار بە فڕۆكەی شەڕ، ٣٦ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە كاتیوشا بۆردومان كردووە”.

راشیگەیاند “تیمە گەڕۆكەكانمان لە بۆتان تا زاگرۆس، لە مەتینا تا زاپ چالاكی بەهێزیان كردووە. لەو چالاكیانەدا ٣٢ سەرباز كوژراون، ٣ ی دیكە برینداربوون”

پەیوەندیدار