وەزارەتی تەندروستی هەرێم چەن بڕیارێکی تایبەت بە رۆژانی جەژن دەرکرد و ئاماژەی بەوەکردووە، سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت و کەرتی تەندروستی بە ئێشگری بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
وەزارەتی تەدنروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و چەند بڕیارێکی تایبەتی بە جەژنی قوربان دەرکردووە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی کە پابەند و جێبەجێکردنی ئەم رێکارەکان.
دەقی بڕیارەکان:
- دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.
- بۆهەر کارێکی پێویست و لەنەکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
- لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
- ڕووماڵ و هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لەڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتیەکان دەبێت.
- ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) کاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨)ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی ڕۆژی دواتر ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەراتیە گشتیەکان.
- ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
- ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنیەکان بکرێت.
- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.
- هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.
- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت.
- سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
- سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
- تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت.
- بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی پشکنینی کۆرۆنا و چارەسەری.
- دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ پێدانی ڤاکسین لەڕۆژانی پشوو لەکاتی پێویست.