ئەمریکا سزای بەسەر چەند دامەزراوە و کەسایەتییەکی پەیوەندیدار بە کەرتی نەوتی ئێرانەوە سەپاند

بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمریکا هەستاوە بە دەستنیشانکردنی 15 کەسایەتی و دامەزراوە کە تێوەگلاون لە فرۆشتنی نایاسایی و گواستنەوەی نەوتی ئێران، بەرهەمە نەوتییەکان، لەگەڵ بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان.
ئەو دامەزراوانە لە ئێران، سەنگاپوورا، ڤێتنام، ئیمارات و هۆنگ کۆنگن، کە هەستاون بە پاڵپشتیکردنی بازرگانی ووزەی ئێران و بەدەستهێنانی ملیۆنەها دۆلار لە داهاتی نایاسایی.
لەگەڵ ئەوەشدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەستاوە بە دەستنیشانکردنی ژمارەیەک دامەزراوە و کەسایەتی کە لە ئێران، هۆنگ کۆنگ و ئیماراتن کە هەستاون بە پاڵپشتیکردنی چەند کۆمپانیایەک بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران و بەرهەمەکانی نەوتی ئێران لە دەرەوەی وڵات.

ئــــــا : بــێســتــون لــــەتــیــف

پەیوەندیدار