دوای کۆنگرەی پێنجەمی ھەدەپ ١٤ کەس لە تورکیا دەستگیرکراون

ماوەی چەند رۆژێکە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی ھەدەپ یان لە تورکیا و باکوری کوردستان دەستپێکردووە.

دوای کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی گەلان”ھەدەپ”لە تورکیا، نوسینگەی داواکاری گشتی ئەنقەرە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستگیرکردنی بەشێکی ئەندامانی بەشداربووی کۆنگرەکە و ھەڵکوتانە سەرماڵان دەستیپێکردوە.

بە پێی ئاژانسەکانی ھەواڵی باکور، لەو ھەڵمەتەدا تائێستا ١٤ کەس لەشارە جیاجیاکانی تورکیا دەستگیرکراون، لەوانەش نۆ کەسیان لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە ڕاگیراون، چوار کەسیش لە دەستگیرکراوەکان لە باتمان و یەکێکیشیان لە ئیزمیرە.

فەرمانگەی داواکاری گشتی ئەنقەرەش لێکۆڵینەوەکانی بەتۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوی نایاسایی کردووەتەوە و ئەو دروشمانەی لەکۆنگرەکەدا بەرزکراونەتەوە وەک بیانوی کاری نایاسایی باس کراوە.

ئــــــا : بــێســتــون لــــەتــیــف

پەیوەندیدار