پرسەنامە
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەلی قازیی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد” سەرۆک کۆماری کوردستانمان بیست، کە لە تاراوگە ،لە شاری بۆنی ئەلمانیادا ماڵئاوایی کرد.
لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ماڵباتی نیشتیمانپەروەر و سەربەرزی پێشەوا قازی محەمەد دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین .
ڕۆحی کاک عەلی قازی بە بەهەشت شاد بێ، سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەک .
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
10-07-2022
A;bestun latef