لە حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەستیان بەسەر 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
ئەنجومەنەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە هەوڵە بەردەوامەكانیان لە پێناو سەقامگیری كۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بونیاتنانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست، لە 27ی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، توانرا دەستبەسەر 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاكدا بگرن. ئەوەش هاتووە، هاونیشتمانیان دڵنیا دەكەنەوە، دامەزراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایش لەپێناو كۆمەڵگەیەكی تەندروست و بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر هەردەم چاوكراوە دەبن.
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە، تۆمەتباران و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر دەكەن و راپێچی بەردەم دادگایان دەكەن.

ووشەی خوێندراوە (93) – zozk

پەیوەندیدار