بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن و نیگەرانییەکان لە سستبوونەوەی ئابووریی جیهان، نرخی نەوت دابەزی.
رۆژی سێشەممە هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 1 دۆلار و 35 سەنت دابەزی و بە 105 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 1 دۆلار و 45 سەنت دابەزی و بە 102 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
چین گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهان و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن نیگەرانیی دروستکردووە کە قەدەخەی نوێی هاتووچۆی لەو شارە لێبکەوێتەوە و بەوپێیەش خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت کەمبێتەوە.
شرۆڤەکارانی کۆمپانیای راوێژکاری (یوراسیا گرووپ) لەو بارەیەوە رایانگەیاند: “ترس لە سستبوونەوەی ئابووری و قەدەخەی هاتووچۆ لە چەندین شاری گەورەی چین، نرخی نەوتی دابەزاندووە.”
بەپێی بەرپرسانی چین، جۆری ئۆمیکرۆنی BA.5.2.1 جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە بەخێرایی تەشەنە دەکات و بەو هۆیەشەوە قەدەخەی هاتووچۆ لە چەندین شاری گەورەی چین لە نێوانیشیاندا شانگەهای راگەیێندراوە.
ووشەی خوێندراوە (136) – zozk