کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە، هەروەها سبەی ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزێکی سوک لە سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با (10- 20) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها بەرزترین پلەی گەرمی 45 پلەی سلیزی دەبێت.
ئەوەش هاتوە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک بەتایبەتی لە باشوری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان لەکاتەکانی ئێوارەدا، هەروەها سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوەو بەرزترین پلەی گەرمیش 47 پلەی سلیزی دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 43
سلێمانی : 42
دهۆک : 42
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 45
سۆران : 42
راپەرین : 43
گەرمیان : 47

ووشەی خوێندراوە (123) – zozk

پەیوەندیدار