راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ و بەشداریکردن لە لوتکەی خۆراک، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، یەکەمین وێستگەی سەردانەکەی بایدن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیسرائیل دەبێت و دواتر دەچێتە سعودیە.
بەپێی بەرنامەی کاری سەردانەکەی بایدن، هەماهەنگیکردن لەنێوان سیستمی بەرگری ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە ئەجێندای سەردانەکەیەتی.
هاوکات، شارەزایانیش باس لەوەدەکەن، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی بایدن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قایلکردنی بەرپرسانی عەرەبە بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت و دابەزاندنی بەهای سوتەمەنی لە جیهاندا.
لەپاش نزیکەی دوو ساڵ لە چوونە کۆشکی سپی، ئەمە یەکەمین سەردانی بایدنە وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.