پۆلیسی پارێزگای کەرکوك رایدەگەیەنێت، سێ کەس لە گوندی چیمەنی قەرەهەنجیر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراون.
لیوا کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی چیمەنی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر سێ کەس کوژران.
ئاماژەی بەوەشداوە، روداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بوە و کوژراوەکانی ژنێك و پیاوێك و منداڵێك بون. .
دەشڵێت: تۆمەتبارەکان دیاریکراون بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراون و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانن بەدوایاندا.