پەرلەمانتارێك : سەرۆك وەزیرانێكمان دەوێت بتوانێت دەستدرێژییەكانی توركیا بوەستێنێت

مەهدی ئامرلی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق دەڵێت، داوا دەكەن سەرۆك وەزیرانێكی بەهێز دابنرێت بەشێوەیەك بتوانێت سنورێك بۆ دەستدرێژییەكانی توركیا و بە ئامانج گرتنی سەروەری عیراق دابنێت.
مەهدی ئامرلی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، پێویستە سەرۆك وەزیرانی داهاتوو لەسەر بابەتی سەروەری عیراق توند بێت و پێشێلكارییەكانی توركیا و ئەوانی تریش بوەستێنێت، چونكە ئەگەر عیراق سەروەری نەبوو ئاوەدانكردنەوە و بنیادنانیشی نابێت.
رونیشیكردووەتەوە، بێدەنگی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بەرامبەر بەردەوامی بۆردومانەكانی سەر خاكی عیراق لاوازییە، بەشێوەیەك بێدەنگە وەك ئەوەی هیچ رووینەدابێت.
توركیا بەردەوامە لە بۆردومانكردنی چەندین ناوچەی هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەینەوا، تاوەكو ئێستا حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستانیش بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

پەیوەندیدار