حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان دەكات

بەڕێز مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان.
بابەت : برووسکەی هاوخەمی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی هاوڕێ (کەریم ئەحمەد) باوکی (شەهید بۆتان) سەرکردەی کۆڕی تێکۆشانی ڕزگاریی نیشتمانی کوردستان و دیموکراسی، سکرتێری پێشووتری (حزبی شیوعی کوردستان)مان بیست، بە کۆچی دوایی هاوڕێ (کەریم ئەحمەد) گەلەکەمان و بزاڤی چەپ لە کوردستان و عێراق سەرکردە و تێكۆشەرێكی ڕاستەقینەی لە دەستدا.
(هاوڕێ كەریم) هەموو تەمەنی خۆی بۆ خەبات لەپێناو ئازادی و یەکسانی و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار تەرخانکرد. وەکو سەرکردەیەکی خاکی و تێكۆشەرێكی ڕاستەقینە تا دوا هەناسەی لە ژیاندا ، لەگەڵ بیروباوەڕەکەی سەر ڕاست و ڕاستگۆ مایەوە، لەو پێوەندە خەمناكەدا هاوخەمی رادەگەیەنین و پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و لە هەموو هاوڕیێانی (حزبی شیوعی کوردستان) و کەس و کار و ماڵباتە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی ماڵئاوایی هاوڕێ (کەریم ئەحمەد)دەزانین.
ڕۆحی هاوڕێ (كەریم ئەحمەد) شاد بێ. سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان.
14ی تەمموزی 2022

پەیوەندیدار