فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه تۆمارده‌كات كه هاتونه‌ته ناو هه‌رێمه‌وه و كێشه‌ی بچوكی سه‌لامه‌تییان هه‌یه، وه‌ك له‌حیمی بچوك، درز یان كونێك له‌شانسی، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی ژێرئاوكه‌وتو، سوتاو و بڕاوه تۆمارناكرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، “به‌پێی به‌یانی ژماره 16ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، كه له رۆژی 4ی (ته‌موز/7)ی 2022 ده‌ریكردوه، له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه تۆمارده‌كات كه تازه هاتونه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان و مه‌رجی بچوكی سه‌لامه‌تییان تێدانیه، وه‌ك، له‌حیمی بچوك، درز یان كونێك له شانسی، جگه له ئۆتۆمبێلانه‌ی مه‌رجی گه‌وره‌ی سه‌لامه‌تییان تێدا نیه وه‌ك ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ژێرئاوكه‌وتو و سوتاو و بڕاوه‌ن”.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاندوه، “بڕیاره‌كه ته‌نها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گرێته‌وه كه تا كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 4ی (ته‌موز/7)ی 2022 هاتونه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه و هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش به‌ده‌ر له ڕێنماییه‌كانی ئه‌و به‌یانه له دوای ڕێكه‌وتی بڕیاره‌كه‌وه بڕوانامه‌ی (COC)ی بۆ ڕێكبخرێت، ئه‌وا كۆمپانیای پشكنینی كوالێتی به‌و هۆیه‌وه سزاده‌درێت”.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، له‌و سۆنگه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم رۆژی 6ی (ته‌موز/7)ی 2022 له ژێڕ ڕۆشنایی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌مو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی هه‌رێمی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ڕاسپاردوه و هه‌لومه‌رجی پێكهێنانی لیژنه و پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كانی دیاریكردوه.
A: zozk