نەدیم زەهاوى، کاندیدى پۆستى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا کە بەڕەچەڵەک کوردە، لەیەکەمین گەڕى هەڵبژاردنەکانى سەرکردایەتى پارتى پارێزگاران دەنگى پێویستى بەدەستنەهێنا، بەوەش دەرفەتى بون بە سەرۆک وەزیرانى بەریتانیاى لەدەستدا.
دواى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆک وەزیران و زۆرینەى وەزیرەکانى حکومەت، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، یەكەم گەڕی هەڵبژاردن لەنێو پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ئەنجامدرا و تێیدا نەدیم زەهاوى، دەنگى پێویستى بەدەستنەهێناو لە کێبڕکێکە کرایە دەرەوە.
لەگەڵ کرانە دەرەوەى کاندیدە کوردەکە، جێرمی هەنت وەزیری پێشووی تەندروستیش دەنگی پێویستی مسۆگەر نەكرد و کرایە دەرەوەى کێبرکێکە.
نەدیم زەهاوی، وەزیری دارایی بەریتانیا کە بە رەچەڵەک خەڵکی باشووری کوردستانە، لە یەکەمین گەڕی هەڵبژاردنەکانی سەرکردایەتیی پارتی پارێزگاراندا نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، بەوەش لە کێبڕکێکە چووە دەرەوە و چانسی بوونە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای لەدەستدا.
جێرمی هەنت، وەزیری پێشووی تەندروستیش بەهۆی کەمیی دەنگەکانیەوە تووشی هەمان چارەنووس بوو.
دواى دوورخستنەوەی نەدیم زەهاوی و هەنت، شەش کاندید کە بریتین لە: (ریشی سوناکك، کیمی بادنوش، سویلا برافرمان، بینی موردۆنت، لیز تراوس، تۆم توجندات) ماونەتەوە.
بڕیاریشەلە 5ی مانگى داهاتوو، براوە ئاشکرا بکرێت و ببێت بە سەرۆک وەزیرانى داهاتوى بەریتانیا، بەپێى پێشبینییەکانیش پێنی مۆردەنت کە وەزیری پێشوی بەرگرى بوو، ببێتە سەرۆک وەزیران.
بەپێی دوایین راپرسی زۆرترین ئەندامی ئەو پارتە دەنگییان بە پێنی مۆردەنت داوە.
لە ساڵی (2010)ەوە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیایە و لە ساڵی (2014) بوەتە وەزیری حکومەتە خۆجێیەکانی بەریتانیا.
لە ساڵی (2015) بوەتە وەزیری هێزی ئاسمانی و یەکەمین ژن بوە ئەو پۆستە بەدەست بهێنێت.
لە ساڵی (2016) وەزیری کار و تەندروستی و خاوەن پێداویستی تایبەت بوە.
لەساڵی (2019) وەکو یەکەمین ژن پۆستی وەزیری بەرگری بەریتانیای وەرگرتوە.
لە ساڵی (2021)ەوە وەکو وەزیری دەوڵەت سیاسیەتی بازرگانی دەستنیشان کراوە.
A; bestun latef