سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند: دوێنێ سێ كه‌س كه هه‌رسێكیان برای یه‌كترن له روباری دیجله له‌كاتی مه‌له‌كردن خنكاون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه: دوێنێ له سه‌ر روباری دیجله له سنوری گوندی خه‌زرانیه‌ی قه‌زای شه‌رگاتی باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سێ برا له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكان، برایه‌كی دیكه‌شیان له‌كاتی هه‌وڵدا بۆ رزگاركردنیان تا ئێستا بێسه‌روشوێنه و گه‌ڕانی تیمه‌كانی به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یدا به‌رده‌وامه.
راشیگه‌یاندوه: پۆلیسی ده‌ریایی و تیمه‌كانی مه‌له‌وانی به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه بێسه‌روشوێنبوه‌دا، ته‌رمی سێ براكه‌ی دیكه‌ش ده‌رهێندراون و پاش ره‌وانه‌كردنیان بۆ پزیشكی دادی، راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌یان كراونه‌ته‌وه.