لە یادی 24 ساڵەی رۆژی دادپەروەری جیهانیدا
پەیماننامەی ڕۆما كە 24 ساڵ لەمەوپێش و لە 17-7-1998 بریاری لەسەر دراوە, تا ئێستا چەندین جار
هەمواركراوەتەوە و 20 ساڵ لەمەوپێش و لە یۆلی 2002 ەوە دەسیت بەكار كردووەو 123 دەوڵەت پەسندی
پەیماننامەكە و دادگاكەیان كردووەو هەنووكە ئەندامن تیایدا، هەروەها 139 وڵات واژۆیان لەسەر كردووە.
عێراق لە بەرواری 15-2-2005 بەو ڕێككەوتنەوە پەیوەست بووە، بەڵام بێ هیچ ڕوونكردنەوەیەك دوای دوو
هەفتە پاشەكشەی لێكردووە.
20 ساڵە ئەم دادگایە بەهەموو كەموكوڕیەكان و ئەو رەخنانەی لێی گرتراوە بۆتە بەربەستێك تا رادەیەك
هەستپێكراو لەبەردەم ئەجنامدانی تاوانە زەقەكان و تا رادەیەك كەمكردنەوەیان , ئێمە زیاتر لە 17 ساڵە بێ
پسانەوە كار بۆ بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی دەكەین,
لە یادی 24 ساڵەی بڕیاری پێكهێنانی دادگاكەو 20 ساڵەی دەست بەكار بونی ئەو دادگایە و رۆژی دادپەروەری
جیهانی, وەك گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە, لە هەموو گەلانی دیكە زیاتر پێویستمان بە دادگایەكی
جیهانی وا هەیە داواكارین:
– حكومەتی هەرێمی كوردستان فشار بخاتە سەر حكومەتی ناوەندی بۆ ئەوەی پەیماننامەی رۆما واژۆ بكات و
ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی, بۆ ئەوەی نیازپاكی خۆی لە رێگای بە ئەندامبونیەوە لە دادگاكە بۆ
پێكهاتەكانی ئەم وڵاتەی مەڵبەندی جینۆساید رابگەیەنێت كە دژ بە دوبارەبوونەوەی تاوانەكانی رابردووە كە
بەسەر گەلەكەماندا هاتووە) هەڵەجبە, ئەنفال, بارزانی, فەیلی, تەعریب, قەلادزێ ,موسڵ , شەنگار, مسبێل,
پردێ , دوز و پەڵكانە و شەبەك و كاكەی و … …. .)
– داوا لە دەسەڵاتدارانی كورد دەكەین, داواكاری بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی بكەنە یەك
لە داواكارییەكانی خەڵكی كوردستان لە دانوساندنەكانیان لە گەڵ حكومەتی ناوەندی بەغدا لە گەڵ الیەنە
عێراقیەكان و سازشی لەسەر نەكەن.
-داواكارین لە حكومەتی هەرێم و دەسەێلتدارانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان هاوكاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
بكەن لە دانی زانیاری لەسەر ئەو چەكدارانەی داعش كە ناسنامەی وێلتانی ئەندامیان هەیە, هەروەها دیلەكانی
جەنگ ئەوانەی هەمان پێناسەیان هەیە بە تایبەت بڕیار بە دەستانیان تەسلیم بە دادگای ناوبراو بكەن بۆ بە
دادگایی كردنیان, خمابن لەم روەوە هیچ دەستپێشخەری و هاوكارییەك نەبینراوە, ئەمەش جێگای رەخنەو
نیگەرانییە.
– حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو تۆمەتبارانەی هاووڵاتی كوردستانن و تاوانی گەورەی نێونەتەوەییان
ئەجنامداوە یان بەشدارییان تێیدا كردووە دادگایی بكات و ناویان بداتە پۆلیسی ئینتەرپۆل بۆ دەستگری كردنی
هەڵاتوەكانیان منوونە 258 تۆمەتباری ئەنفال .
– حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هیچ كەسێك نەكات لە هەرێمی كوردستان كە لە الیەن دادگای تاوانی
نێو دەوڵەتیەوە بانگ كراوبێت, لە كاتی سەردانیكردنیان دەستگرییان بكات و تەسلیم بە دادگای ناوبراویان بكات.
-هەرێمی كوردستان نابێت پێشوازی لە هیچ كەسێك بكات كە تاوانە مەزنەكانیان ئەجنام دابێت یان هاوبەشیان
كردبێت, یان هانی دابێت , یاخود بانگەشەی بۆ بكات سەر بە چ نەتەوەو وێلتێك بن و هەر پۆستێكیشی هەبێت,
لەم پەیوەندە پشكنیین وردە لە گەڵ پەنابەران بكرێت, بە پێی راگەیاندنەكان كوردستان بۆتە پەناگەی
تاوانبارانی تاوانە مەزنەكانی رژێمی روخاوی پێشووی عێراقی, ئەمەش بەشداریكردنە لە تاوان.
-هەر كەس و الیەنێك لە كوردستانەوە ریكالم بۆ داعش و بریی داعش بكات, پێویستە بە تاوانی هاوكاریكردنی
تریۆرو هاوبەشی لە جینۆساید دادگایی بكرێت, لە هەر پێگەو جێگاو رێگایەكدا بێت.
– نوێنەرانی كورد و دمیوكراسیخوازان لە حكومەتی ناوەندی و پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە هیچ داواكراوێكی
دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی نەكەن یاخود سەردانی وڵاتەكانیان نەكەن بە بەهانەی پەیوەندی دیبلۆماسیەوە.
– هەر كەس و الیەنێك نكۆڵی لە جینۆسایدی ئێزیدی و كریستان و پێكهاتەكانی دیكە بكات, یاخود قوربانیانیان
بە شەهید نەزانێت, پێویستە سزا بدرێت .
-ئینكار كردنی تاوانەكانی جینۆساید وەك تاوان سەیر بكرێت لە هەرێمی كوردستان و پێویستە بە پەلە یاسای
تایبەتی بۆ دەربچێت.
-پێویستە ستایشكردن و پێیا هەڵدانی هەموو ئەوانەی بەشداری و هاوكاری تاوانی جینۆسایدیان كردووە قەدغە
بكرێت و جوڵەی سیاسییان یاساغ بكرێت.
– پێویستە هەمووان كاربكەین بۆ دۆزینەوەی بڕیار بەدەستان و تاوانبارانی داعش و گروپە تریۆریستیەكان لە
وێلتەكانیان سكاێلیان لەسەر تۆمار بكەین, یاخود ناوەكانیان و شوێین ژیانیان بدەینە دادگایی تاوانی نێو دەوڵەتی
و رێكخراوە جیهانییەكان و پۆلیسی تاوانی جەنگی وێلتان و هاوكاری ئەو ناوەندانە بكەین لە هەوڵی دۆزینەوەو بە
دادگایی گەیاندنیاندان .
تۆڕی هاوپەمیانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی
Kurdish organizations Network coalition for the International Criminal court
(KONCICC
2022-7-17
A; bestun latef