لوتکەی جەددە بۆ ئاسایش و پەرەپێدان دەستیپێکرد و لە وتارێکدا، جۆبایدن سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: واشنتۆن هیچ بۆشاییەک بۆ روسیا وچین و ئێران دروست ناکات و رێگە نادات ببنە جێگرەوەی ئەمەریکا لە ناوچەکە.
ئەمڕۆ شەممە، لەسەر داواکاری شای سعودیە لە شاری جەدە، لوتکەی جەددە بۆ ئاسایش و پەرەپێدان دەستیپێکرد، کە تێیدا جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسرو شا عەبدوڵا پادشای ئوردن و چەندین کەسایەتی و سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە لە لوتکەکەدا بەشدارن.
لە لوتکەکەدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: هیچ بۆشاییەک بۆ روسیا وچین و ئێران دروست ناکەین و رێگە نادەین ئەو وڵاتانە جێگەی ئەمەریکا لە ناوچەکە بگرنەوە.
هەروەک جەختیشی کردەوە، ” هەرگیز رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم”.
بایدن روی لە سەرۆک و کاربەدەستدانی ناوچەکە کرد کە لە لوتکەکەدا ئامادەبون پێی وتن،” پێکەوە دەتوانین دژ بەو مەترسیانەبین کە ئێران لە ناوچەکە دروستی کردووە”.
bestun latef