ساڵانە 90 ملیار دینار بۆ تووشبووانی شێڕپەنجە تەرخان دەکرێت

وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵانە بودجەیەکی بەبڕی 90 ملیار دینار بۆ تووشبووانی شێرپەنجە تەرخانکردووە.

لەمبارەیەوە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاندووە: “شێرپەنجە بەشێکی گەورەی چارەسەرییەکانە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، بۆ ئەم مەبەستە دابینکردنی بودجەی تایبەت ساڵانە هەیە بەبڕی 90 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان و هەروەها پاڵپشتی سندووقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی کە لە ھەرێم نییە لەڕێگەی ناردنە دەرەوەی نەخۆش لەسەر سندوقی شێرپەنجە بۆ ئەو بابەتانەی کە پێویستە و تا ئێستا لە عێراق دا ناکرێت.

ناوبراو وتویەتیشی: زیاتر لە 98% چارەسەریی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەكان ئەنجام دەدرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە مانگێك لەمەوبەر لەكاتی سەردانی سەنتەری ژیانەوە-ی سەر بە نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند: “نەخۆش هەیە دوای دوو مانگ لە مردنی سەرەی چارەسەری تیشكی بەركەوتووە”، ئاوی خواردنەوەی نەخۆشەكانیش خێرخواز دابینی دەكات! حكومەت هیچ ئاوڕێكی پێویست لەم نەخۆشخانە ناداتەوە”.

پەیوەندیدار