فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی جۆو بایدن له‌باره‌ی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌رێنیه، به‌ڵام، بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا، هه‌ڵوێستی “وه‌ك پێویست نیه”، ده‌شڵێت، “ئه‌گه‌ر هێرش بكرێت وه‌ڵامی ئێمه وه‌ك سێ ساڵ به‌ر له ئێستا نابێت، هێزه‌كانمان له روی پارێزگارییه‌وه به‌هێزبون.
به‌پێی ئاژانسی فورات نیوز، مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، رایگه‌یاندوه، “هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ له‌سه‌ر مه‌نبج، تل ره‌فعه‌ت و كۆبانێ له 23ی (ئایار/5)ه‌وه ده‌ستیپێكردوه و هێشتاش به‌رده‌وامن، پاساوی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی هێرش ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانمان رێككه‌وتنی 2019 یان پێشێلكردوه، به‌ڵام له راستی ئێمه ده‌بینین كه ئه‌وان هه‌ڕه‌شه له ئه‌زمونی دیموكراتی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به گشتی و هه‌بونی كورد به تایبه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوریا پارچه ده‌كه‌ن و باكوره‌كه‌ی داگیر ده‌كات، له هه‌مان كاتدا رێگری له چاره‌سه‌ری سیاسی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان به گوێره‌ی بڕگه‌كانی په‌یمانی 2019 ده‌جوڵێنه‌وه، “به‌پێی په‌یمانه‌كه هێزه‌كانمان 30 كیلۆمه‌تر كشانه‌وه دواوه و رێگه له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا كرایه‌وه، كه له ناوچه‌كانی سه‌ر سنور جێگیربن هه‌روه‌ها گه‌ڕانی چاودێری روسیا و توركیا له‌و ناوچانه به‌رده‌وامن، به‌ڵام توركیا به‌پێی ئه‌و په‌یمانه ناجوڵێته‌وه، ناوه‌نده‌كانمان پێشێلكاری رۆژانه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی توركیا پشتیوانیان ده‌كات و له دژی هه‌رێمه‌كانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا له دژی مه‌ده‌نییه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به به‌ڵگه تۆمار ده‌كه‌ن.
مه‌زڵوم كۆبانێ باسی له‌وه‌شكرد، “مانگی رابردو سوپای توركیا 300 هێرشی به كاتیوشا ئه‌نجامداوه، هه‌زار 360 گولله‌ی كاتیوشا هه‌ڵدراون، شه‌ش هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی، حه‌وت هێرش به درۆنی بۆمبڕێژكراو كه له ئه‌نجامدا شه‌ش مه‌ده‌نی كه دوانیان منداڵن شه‌هید بون و نۆ هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون، هه‌روه‌ها 22 هێرش به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر ئه‌نجام دراون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا راسته‌وخۆ كاریگه‌ر له‌سه‌ر شه‌ڕی ئه‌وان له دژی داعش داناوه و وتی، “به‌م هه‌ڕه‌شانه‌ن راسته‌وخۆ كاره‌كانی هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی داعش له هه‌رێمه‌كه ده‌كرێنه ئامانج، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی ئایار ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان له دژی داعش له مانگی حوزه‌یراندا كه‌مبونه‌وه، له ئایاردا ئێمه 73 چه‌كداری داعشمان ده‌ستگیركردوه، به‌ڵام له حوزه‌یراندا 30 كه‌سمان ده‌ستگیركردوه.
مه‌زڵوم كۆبانێ رونیشیكرده‌وه، “به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌ریده‌خات كه هه‌ڵوێستی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ راگرتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و هێرشانه وه‌ك پێویست نیه، هه‌روه‌ها هه‌رێمه داگیركراوه‌كانیش بۆ چه‌ته‌كانی داعش بونه‌ته شوێنی پارێزراو و كوشتنی سه‌رچه‌ته ماهیر ئه‌لعه‌گاڵ له ناوچه داگیركراوه‌كان رویدا، هۆشداریمان پێدرا كه داعش ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌مپی هۆل”.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، فه‌مانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده وتی، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی جۆو بایدن به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند، به‌ڵام وتی، بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه وه‌ك پێویست نییه.
په‌یوه‌ست به هه‌ڵوێستی روسیا، مه‌زڵوم كۆبانێ وتی، كاره‌كانی “روسیا گرنگن بۆ راگرتنی هێرشه‌كان” و باسی له‌وه‌كرد، كه هێزه‌كانی سوپای سوریا له هه‌رێمه سنوره‌كان كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره وه‌ك كۆبانێ، تل ره‌فعه‌ت جێگیربون و له مه‌نبجیش به هه‌ماهه‌نگی له‌لایه‌ن روسیاوه كار ده‌كرێت.
وتیشی، “ئه‌گه‌ر هێرش بكرێت وه‌ڵامی ئێمه وه‌ك سێ ساڵ به‌ر له ئێستا نابێت، هێزه‌كانمان له روی پارێزگارییه‌وه به‌هێزبون، ئێمه چوارچێوه‌ی به‌رخودان به‌رفراوانتر ده‌كه‌ین و ئێمه خۆڕاگری ده‌كه‌ین و رێگری له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌ین.
A; bestun latef