بەگوێرەی بابەتێکی پێگەی “تایمز ئۆف ئیندیا”ی هیندیی، چەند خۆراکێک بەبەڵگە سەلمێنراوە کە بۆ پاراستنی تەندروستیی گورچیلەکان بەسوودن کە ئەوانیش بریتین لە:
ئەنەناس
ئەناناس بەوە جیادەکرێتەوە کەڕێژەیەکی کەمی پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی سەلامەت لەکاتی تووشبوون بەنەخۆشییەکانی گورچیلە، هەروەها یارمەتیی باشکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە دەداتو هەوکردن کەمدەکاتەوەو زیندەپاڵ (میتابۆلیزم) باشتر دەکاتو یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکان دەدات.
جگەلەوەی ئەناناس ئەنزیمێکی سروشتیی تێدایە کە بەبرۆمیلین ناسراوە کەیارمەتی کەمکردنەوەی ئازارو هەوکردن دەدات، هەروەک ئەناناس سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵو مەنگەنیزو ڤیتامین Cیە.
بیبەری ڕەنگاوڕەنگ
بیبەری ڕەنگاوڕەنگ ڕێژەیەکی کەمی پۆتاسیۆمی تێدایە کە بۆ نەخۆشانی گورچیلە گونجاوە، هەروەها سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین Cیە، هەروەها دەوڵەمەندە بەڤیتامین A کە یارمەتیدەرە لەبەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگریی لەش.
شاتوو (فراولە)
فراولە ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسێنەرو ڤیتامین Cو مەنگەنیزو ڕیشاڵی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی کەمی پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی گورچیلە بەشێوەیەکی سروشتیی.
قارچک
قارچک دەوڵەمەندە بەکانزاکان، ڤیتامینەکانی B، مس، مەنگەنیز، سیلینیۆم، ڕیشاڵەکانو پرۆتینەکان، لەگەڵبوونی برێکی کەمی ڕێژەی پۆتاسیۆم، ئەمەش وایکردووە کە گونجاوبێت بۆ پاراستنی تەندرووستییی گورچیلەکان.
کەلەرم
دەوڵەمەندە بەمادەی کیمیایی ڕووەکیو ڕیشاڵی خۆراکو ڤیتامینەکانیKو Cو B، جگە لەبوونی بڕێکی کەمی پۆتاسیۆمو فۆسفۆڕو سۆدیۆم کە ئەمەش وایکردووە بۆ نەخۆشانی گورچیلە گونجاوبێت.




