ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکە کردووە، بۆ کۆبوونەوەی سبەینێ مەبەستی کۆبوونەوەکەش دیاریکردنی ڕۆژێکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.
لەمبارەیەوەو لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لەسەرجەم فراکسیۆنەکان دەکات، سبەینێ دووشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمان ئامادەبن.
ئاماژە بەوەشكراوە كەمەبەستی دانیشتنەکە دیاریکردنی ڕۆژێک دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا.
جێی باسە ئەو بانگهێشتنامەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای ڕۆژێک دێت لە داوای چێوەی هەماهەنگی، بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لەم هەفتەیەدا.