عەممار حەكیم داوایەك ئاڕاستەی پارتی و یەكێتی دەكات

عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە داوایەك لە یەكێتی و پارتی دەكات لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێكبكەوت پێش دانیشتنی پەرلەمان.
عەممار حەكیم لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە، داوا لە لایەنە كوردییەكان دەكات پێش ئەوەی دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام بدرێت، لەسەر كاندیدێكی هاوبەش رێكبكەون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەش لە پێناو ئەوەی بابەتی سەرۆك كۆمار لەو دانیشتنەدا یەكلایی بكرێتەوە و سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت.
سەرۆكی رەوتی حیكمە كە بەشێكن لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، چوارچێوەكە جدین لەسەر ئەوەی كە بە خێرایی سەرۆك وەزیرانی داهاتووش دیاری بكرێت و هەڵبژێردرێت

پەیوەندیدار