لە پارێزگاكانی كەركووك، سەڵاحەدین و ئەنبار 26 تیرۆرست دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 26 تیرۆریستیان لە پارێزگاكانی كەركووك، سەڵاحەدین و ئەنبار دەستگیركردووە، كە تێوەگلاون لە بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیان.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی لە راگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و بە گوێرەی فەرمانی دادوەر توانرا لە پارێزگای ئەنبار 12 تیرۆریست دەستگیر بكەن، كە تێوەگلاون لە بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیان.

باس لە ئەوەشكراوە، لە رێگەی مەفرەزەكانەوە لە پارێزگای كەركوك، بەهۆی دانانی بۆسەیەكەوە، تۆڕێكی تیرۆریستی 7 كەسی دەستگیركران، كە پاڵپشتی لۆجستییان بۆ داعش دابین كردووە.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، لە ناوچەكانی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین مەفرەزەكان توانیان 7 تیرۆریست دەستگیربكەن، سەرجەمیشیان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری كران.

پەیوەندیدار