راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد، یانەی پاریس سانجێرمان بەنیازە گرێبەست لەگەڵ كۆندی بەرگریكاری یانەی سیڤیلیا ئەنجام بدات، لە ئەگەری ئەوەی میلان سكرینیار نەچێتە پایتەختی فەرەنسا.
ڕۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە کە پاریس سانجێرمان کۆندێ وەک پلانی B دادەنێت، ئەگەر نەتوانێت گرێبەستکردن لەگەڵ سکرینیار تەواو بکات، بەم شێوەیە پاریس سانجێرمان دەچێتە کێبڕکێ لەگەڵ بەرشەلۆنە.
ناوی کۆندێ بە یانەی چێڵسیەوە دەبەسترایەوە، بەڵام دوای ئەوەی کۆلیبالی پەیوەندی بە یانەی بلوزەوە کرد، بەرشەلۆنە بو بە پێشەنگ لە کێبڕکێی گرێبەستکردن لەگەڵ کۆندی، بەڵام پێدەچێت پاریس بڕیاریداوە کۆتایی بە گرێبەستەکە بهێنێت ئەگەر گرێبەستەکەی لەگەڵ سکرینیار شکست بهێنێت.
نرخی كۆندێ دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بڕێكی گونجاوە بۆ پاریس، كە هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ سكرینیار بكات بە هەمان بەها لەگەڵ 5 ملیۆن پاداشت، لەكاتێكدا ئینتەر داوای بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ دەكات.
لە ئێستادا بەرشەلۆنە توانی لەگەڵ كۆندی بگەنە ڕێككەوتن، هەروەها گرێبەستەكەش پەیوەستە بە دانوستانەكانی نێوان بەرشەلۆنە و سیڤیلیە، بەڵام هاتنە ناوەوەی یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستەكە بۆ بلوگرانا ئاڵۆزتر دەكات.