تۆمارێكی دەنگی تری نوری مالیكی بڵاوكرایەوە

تۆمارێكی تری نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاوكرایەوە و ئەمجارە هێرش دەكاتە سەر هاوپەیمانی فەتح و بە بێكار و بڕیاربەدەستی ئێران ناویان دەبات.

لە تۆمارە دەنگییەكەدا كە پێنجەم تۆمارە لەلایەن ئەكاونتێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەناوی عەلی فازڵ بڵاوكراوەتەوە و گوایە دەنگی نوری مالیكییە تێیدا ناوبراو باس لەوە دەكات، لەگەڵ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا پەیوەندی باشە، بەڵام برادەرانی بەدر و فەتح بێكارن و گوێ‌ بە بارودۆخەكە نادەن و سەرقاڵی باخ و باخاتن.

هەر لە تۆمارە دەنگییەكەدا مالیكی دەڵێت،  گرووپەكانی فەتح و حزبوڵڵا و عەسائیب و سەیدولشوهەدا بڕیاریان بەدەست ئێرانە.

تۆمارە دەنگییەكانی نوری مالیكی كاردانەوەی زۆری لە شەقامی عیراقیدا دروست كردووە و لە تۆمارەكانی پێشتردا باسی چەند بابەتێكی هەستیاری كردووە و هێرشی كردووەتە سەر موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش، ئەوەش لایەنگرانی ناوبراوی تۆڕە كردووە و ناوبراویش داوای لە مالیكی كردبوو كە خۆی گۆشەگیری سیاسی بكات و لەگەڵ گەندەڵكارانی دەوروبەری خۆی رادەستی دادگا بكات.

ووشەی خوێندراوە (158) ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز

پەیوەندیدار