خوێندكارێكی کورد لەسەر ئاستی عێراق بڕوانامەیەکی دەگمەن لە وڵاتی بەریتانیا بەدەست ده‌هێنێت

خوێندكارێكی كورد بەناوی دکتۆر گۆران فریاد لەوڵاتی بەریتانیا توانی بۆیەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق بە پلەی یەکەم بڕوانامەی ماسته‌ر له‌ بواری (پسپۆڕییه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیلە MCs)ـی لە بەریتانیا به‌ده‌ست بهێنێ
دکتۆر گۆران فریاد دانیشتووی شاری سلێمانیەو 15 ساڵە لەبواری نەشتەرگەری گورچیلەو وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری دەستەی دامەزرێنەری گورچیلە و ئەندامەکان کاردەکات و ماوەی خوێندنەکەی بۆ ئەم بڕوانامەیە لە وڵاتی بەریتانیا ٤ ساڵی خایاند. هەروەها پسپۆرە لەبواری نەشتەرگەری یورۆلۆجی و چاندنی گورچیلەو پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڵدان و پڕۆستات.

ووشەی خوێندراوە (90) ئــــــا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز

پەیوەندیدار