لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا پارێزەرێك لەبارەی ناردنی (200) ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێم سکاڵایەکی لە دادگای باڵای فیدڕالی تۆمارکردبوو
پارێزەرێک بەناوی جەواد كازم عەلوان، کە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بوە و سكاڵای لەدژی مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیران و عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق تۆماركردوە و داوای راگرتنی ناردنی (200)ملیار دینارەكە بۆ هەرێم کردبو.
ساڵی ڕابردو، لە کاتی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی حکومەتی عێراقی، حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان رازیبون لەسەر ئەوەی مانگانە بەغداد بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕی (200)ملیار دینار بنێرێت بۆ هەولێر، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێم داهاتی نەوت رادەستی بەغداد بکات.
ووشەی خوێندراوە (105) ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز