مەکتەبی راگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پەیامێك بەبۆنەی ساڵرۆژی شۆڕشی رۆژئاوا بڵاودەکاتەوە

بەڕێز : لێژنەی ئامادەکاریی دیداری نێودەوڵەتی دەربارەی شۆڕشی 19ی تەمموزی

سڵاوێکی گەرم..

ئامادەبووانی بەڕێز، بەڕێوەچوونی کارەکانی مونتەداکە، لە کاتێکی زۆر هەستیار دایە، هەم جیهان، هەم ڕۆژهەڵاتی ناڤین، هەم سوریا و رۆژئاوای کوردستان بە قۆناغێکی دژوار تێپەڕ دەبن، ئەزموونی رۆژئاوا دەستکەوتێکی گەورەی گەلەکەمانە و بەرهەمی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانە، ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پاڵپشتی خۆمان بۆ پاراستن و پەرەپێدانی ئەو دەستكەوتانە دووپات دەکەینەوە و داخوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستانی گەلەکەمان دەکەین، ئەو ئەزموونە لە هەڕەشەی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و لە هەڕەشەی گروپە تیرۆریستییەکان بپارێزن، ئەزموونی ڕۆژئاوا، ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتە جیاوازەکانی سوریایە، بۆیە پەرەپێدانی ئەو ئەزموونە و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی ئەرکی نیشتمانی هەمووانە و هیوادارین بڕیار و ڕاسپاردەکانی مونتەداکە، دەرفەتێکی دیکە بێت، بۆ پتەوکردنی پایەکانی ئەو ئەزموونە دیموکراتییە.
هەر سەركەوتوو بن
مەکتەبی ڕاگەیاندنی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
19ی تەمموزی 2022

پەیوەندیدار