لە سلێمانی داواكراوێكی تیرۆر دەستگیر كرا

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشكرای كرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی داواكراوێكی تیرۆریان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر كردووە.

ئاوێنه‌: شانەكە بڵاویكردووەتەوە، لە رێگەی هەماهەنگی باڵا ولەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، یەكێك لەو كەسانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بە تۆمەتی تیرۆر داواكراوە لەسلێمانی دەستگیركراوە.

جەخت لەوەش كراوەتەوە، ئەو داواكراوە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لە دادگای تێهەڵچونەوەی سەڵاحەدین فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و لەكاتی مانەوەی لەسلێمانی دەستگیركراوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەروەها لە بەردەوامی هەوڵەكان مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی میسان 8 داواكراویان دەستگیر كردووە كە سیانیان بەتۆمەتی تیرۆر بووە.

پەیوەندیدار