لە یارییەکی دۆستانەدا : بەرشەلۆنە بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئینتەر میامی بردەوە

لە یارییەکی دۆستانەدا، بەرشەلۆنە بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئینتەر میامی بردەوە.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی یانەکان بۆ وەرزی نوێ، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای ڕیکاردۆ سیلڤا لە شاری میامی ئەمریکا، ڕووبەڕووی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی بووەوە، کە دەیڤید بێکهامی ئینگلیزی سەرۆکایەتی دەکات.

لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنە باشتر بینرا و توانیشی سێ گۆڵی لەسەریەک لە خولەکەکانی 19 و 25 و 41دا لەلایەن بێر ئۆبامیانگ و ڕافینیا و ئنسو فاتییەوە تۆماربکات.

لە تایمی دووەمیشدا، بەرشەلۆنە دەستی بەسەر یارییەکەدا گرت و سێ گۆڵی تری لە ڕێگەی گاڤی و میمفیس دیپای و عوسمان دیمبلییەوە لە خولەکەکانی 55 و 69 و 70دا تۆمارکرد و بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

ئەمە دووەم یاری دۆستانەبوو یانە کەتەلۆنیەکە لەم هاوینەدا ئەنجامی بدات، کە 13ی مانگیش لەگەڵ ئۆلۆتی ئیسپانی بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوو، بڕیاریشە لە سێیەم یاری دۆستانەدا ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ببێتەوە و یارییەکەش 24ی مانگ لە شاری لاس ڤیگاسی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

پەیوەندیدار