وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، دو بژارده له‌به‌رده‌م حكومه‌تی عێراقه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا یه‌كێك له بژارده‌كانیش به‌كارهێنانی كارتی ئابوریه، نكۆڵیكردنی توركیاش له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له “نوكته‌یه‌كی ره‌ش” ده‌چێت و له‌ڕوی دیپلۆماسیه‌وه قبوڵكراو نیه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، “ئێستا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسیدا رێكاره‌كان دژ به توركیا ده‌گرێته‌به‌ر، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌توندترین زاراوه سه‌ركۆنه‌مان كرد و ئه‌مڕۆش یاداشتێكی ناڕه‌زایی به‌هێزمان ڕاده‌ستی عه‌لی ره‌زا گونه‌ی باڵیۆزی توركیا كرد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی عێراق له نیویۆرك كرا، بۆئه‌وه‌ی داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكرێت دانیشتنێكی به‌په‌له ئه‌نجامبدات بۆ تاوتوێكردنی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا و بڕیارێك ده‌ربكرێت كه گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی عێراق بكات”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “ئه‌وه‌ی دوێنێ دواین هێرش جددیترین هێرشه له زنجیره‌یه‌ك هێرشی توركیا له عێراق، هه‌روه‌ها هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا نییه، ئه‌نقه‌ره‌ش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به‌دوای گروپ و كه‌سانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستاندا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان ببات”.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف سه‌باره‌ت به‌بونی رێكه‌وتن له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ئاشكرایكرد، “ئه‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت كه رێككه‌وتنێك هه‌یه كه رێگه‌ی پێده‌دات بچێته ناو خاكی عێراقه‌وه نادروسته، به‌و پێیه‌ی ته‌نها تۆمارێكی كۆبونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ رژێمی پێشودا گفتوگۆی له‌سه‌ر كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پابه‌ندی ده‌كات به داوای مۆڵه‌ت له حكومه‌تی عێراق بكات و له‌شكركێشیه‌كه‌ی له پێنج كیلۆمه‌تر زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر خۆیان به‌و تۆماره‌ش پابه‌ند نه‌بون”.
سه‌باره‌ت خۆ بێبه‌ریكردنی لایه‌نی توركیا له‌ئه‌نجامدانی بۆردومانه‌كه‌ی دوێنێی قه‌زای زاخۆ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی، ” به‌دواداچونه‌كانی عێراق دوپاتیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌نقه‌ره له پشت هێرشه‌كه‌وه‌یه، یه‌كه‌م هێرش نییه و له دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی به‌رده‌وام دێت، نكۆڵیكردنی توركیا له هێرشه‌كه له (نوكته‌یه‌كی ره‌ش) ده‌چێت كه و له‌ڕوی دیپلۆماسیه‌وه قبوڵ ناكرێت”.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی ده‌ركردنی باڵیۆزی توركیا، ئه‌حمه‌د سه‌حاف وتی، “به‌غدا داوای له به‌رپرسی كاروباری عێراق له ئه‌نقه‌ره كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات و ئه‌مڕۆش یاداشتێكی ناڕه‌زایی به توندی نوسراومان دایه باڵیۆزی توركیا و له هه‌ڵوێسته‌كانی عێراق ئاگاداركرایه‌وه و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه ده‌گیرێنه‌به‌ر له ڕێڕه‌و و ماوه‌كانی دواتردا”.
سه‌باره‌ت به كارتی فشاری عێراق بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیا، ئه‌حمه‌د سه‌حاف باسی له‌وه‌كرد، “دو هه‌نگاو هه‌یه له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به‌كارهێنانی كارتی ئابوری، هه‌نگاوی دوه‌میش له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنیه‌تی بۆ بۆ باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئه‌منییه‌كان و گفتوگۆیه‌كی ئه‌منی به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی سه‌ربازی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵنگاریه‌كان”.