ژووری بازرگانی دیاله، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، بایكۆتی كاڵای توركیا ده‌كه‌ن.
ژووره بازرگانییه‌كه، گشتاندنێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، به هۆی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر زاخۆ و شه‌هید و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتی بڕیارماندا بایكۆتی كاڵای توركیا بكه‌ین.
مو‌سا ته‌میمی، ئه‌ندامی ژووری بازرگانی دیاله، رایگه‌یاند، هه‌موو بازرگانانی سنووری پارێزگای دیاله ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه ده‌ست له هاورده‌كردنی كاڵای توركیا هه‌ڵبگرن و پێویستیشه چیدیكه كۆمپانیاكانی گه‌شت، رێكلام بۆ گه‌شتی شاره‌كانی توركیا نه‌كه‌ن.
ته‌میمی ئه‌وه‌یشی گوت: “وڵاتمان له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه‌یه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ بایكۆتی كاڵای توركیا ده‌كه‌ین و به‌مه‌ش توركیا زیانێكی ئابووری گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت”.