بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە و تیایدا، دیاریکردنی وادەی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ تاوتوێ بکرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ٧ی ٢٠٢٢ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە و تیایدا دیاریکردنی وادەی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ تاوتوێ دەکرێت.
لەم ھەفتەیەدا، ئەمە جاری دووەمە کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی ئەوەی وادەی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ دیاریی بکرێت.
رۆژی ١٨ی ٧ی ٢٠٢٢ سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان، ، بەڵام نەیان توانی وادەی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ دیاریی بکەن.
پێشتر، پەرلەمانتارانی چوارچێوەی ھەماھەنگی رایانگەیاند، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە “ئەمڕۆ”دا، وادەی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ دیاریی نەکرێت، ئەوا لە ھەفتەی داھاتوو لە رێگای کۆکردنەوەی واژووەوە، داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن کە وادەی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ دیاریی بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ەوە لەسەر بنەمای “پشکپشکێنە” پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد و سەرۆکوەزیران بۆ شیعە و سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننە بووە.
ماوەی نۆ مانگ بەسەر ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕبووە، بەڵام تا ئێستا بەھۆی بەردەوامی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان، نەتوانراوە سەرۆک کۆماری نوێ ھەڵبژێردرێت و حکومەتی نوێیش پێکبھێندرێت.