دەست بەسەر 100 مووشەكدا گیرا و پێنج تیرۆریست دەستگیركران

هێزە ئەمنییەكان پێنج تیرۆریستیان دەستگیركرد و دەستیانگرت بەسەر 100 مووشەكی جۆراوجۆردا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پێنج تیرۆریست لە سێ پارێزگادا دەستگیركراون و ڕوونیكردەوە، لە كەركوك، سەڵاحەدین و بەغداد بە بڕیاری دادوەر پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیركراون كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوان و كاری تیرۆریستییانە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە لە هەڵمەتەكانی گەڕان و پشكنین بەدوای پاشماوەكانی داعش و حەشارگەی چەك و تەقەمەنییەكانیاندا، سێ حەشارگە ئاشكراكراون كە نزیكەی 100 مووشەك و بڕێكی زۆر تەقەمەنییان تیادابوون.

ئەوەش هاتووە: هەر سێ حەشارگەكە لە پارێزگای ئەنبار بوون و داعشەكان مووشەك و تەقەمەنییەكانیان بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستییانە شاردبوونەوە.

ووشەی خوێندراوە (100) ئـــا : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار