دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ورمێ کەوتنە بۆسەیەکی ئێران و بەدیلگیران

راگەیەنراوی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران:

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە

ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن.

سەبارەت بەم ڕووداوە ،لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

A:zozk

پەیوەندیدار