روسیا ئاماری پێنج مانگ لەجەنگی ئۆکرانیای بڵاوكردەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگەوە لەگەڵ ئۆکرانیا تا ئێستا چوار هەزار و ١٤٦ تانک و زرێپۆشیان لە ئۆکراینادا تێکشکاندووە.

ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی روسیا ئاشکرایکرد ، لە پێنج مانگی جەنگدا، ٢٦٠ فڕۆکە، ١٤٤ هێلیکۆپتەر، هەزار و ٦٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٥٧ سیستمی بەرگریی ئاسمانی، چوار هەزار و ١٤٦ تانک و زرێپۆش، ٧٦٣ سیستمی فرەهاوێژی مووشەک، سێ هەزار و ١٨٥ تانک و تۆپهاوێژ، چوار هەزار و ٤٥٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

ئاماژەی بەوەشدا، زیاتر لە ٦٠ ئەندامی گرووپی نەتەوەپەرستانی دۆنباس لە چالاکی خراون و نزیکەی نیوەی سەربازەکانی بەتالیۆنی ١٤ی سوپای ئۆکراینا لە دۆنێتسک، کوژراون.

ئەوەشی خستەڕوو، ە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ناوچەی دۆنێتسک، ناوەندی بەڕێوەبردنی ١٢ی سوپای ئۆکراینا و چوار کۆگای چەک و تەقەمەنی بۆردومان کراون و ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لە رێی سیستمی بەرگریی ئاسمانی روسیاوە خراونەتەخوارەوە.

ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ باسی لەوەشکرد،بە چەکی هەستیار، بۆردومانی بنکەی کاتی بەتالیۆنی ٤٠٦ی سوپای ئۆکرانیایان کردووە لە نزیک شاری دنیپرۆ و لەو هێرشەدا نزیکەی ٢٠٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و نۆ تۆپهاوێژ و ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێندراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی پێنج مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و روسیا وەستاندنی جەنگەکەی بەستووەتەوە بە پاشگەزبوونەوەی ئۆکرانیا لە داواکەی بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ و دەشڵێت، “ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ سەر ئۆکرانیا بە مەبەستی پاراستنی ئەو هاوڵاتیانەیە کە روسی زمان لەو وڵاتەدا.

پەیوەندیدار