دوای کوژرانی سەرکردەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی ھەسەدە و ھاوڕێکانی لە بۆردومانێکی تورکیادا، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی ھەسەدە رایگەیاند، لە بەرامبەر پێشلکارییەکانی تورکیا بێدەنگ نابن و تۆڵەی شەھیدەکانیان دەکەنەوە.
رۆژی ھەینی رابردوو، تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی لە سەر رێگای قامیشلۆ کردە ئامانج و تیایدا “ژیان تۆڵھیڵدان” فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی ھەسەدە لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھاوڕێکانی رۆژ و بارین کوژران.
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند، ئەو بە پاڵەوانانەی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش جەنگان بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی لە دڕندەکان رزگار بکەن، بەڵام تورکیا ئەوانی کردە ئامانج و شەھیدی کردن.
جەختیشیکردەوە، ئەوە پێشلکارییە و کاریگەری لەسەر شەڕی دژ بە داعش دەبێت و ھێزەکانیان لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییەی تورکیا بێدەنگ نابَن و تۆڵەی شەھیدەکانیان دەکەنەوە، وتیشی، پێویستە وڵاتانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەوڵێکی زیاتر بدەن بۆ رێگریکردن لەو پێشلکاریانەی تورکیا.